کوردستانی
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند رێنماییکی تەندروستی بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکە بۆ رۆژانی نەورۆز دەرکرد و دەڵێت "هەرجۆرە کۆبوونەوە و گردبوونەوەیەکی دیکە لەهەرشوێنێکی دیکە بۆ ئەو مەبەستە قەدەغەیە".
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر دەشڵێت "سەرجەم هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان، ئاگادار دەکەینەوە، گەشت و سەیران بەمەرجی جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و دروست".
ئاماژەی بەوەش کردووە "پاک راگرتنی شوێنە گشتییەکان و پاراستنی ژینگە، ئەرکی هەمووانە بەبێ جیاوازی، بۆیە داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویستی سنووری پارێزگاکەمان دەکەین، لەکاتی گەشت و سەیران و چوونە دەرەوەیاندا بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ پاراستن و پاک و خاوێن راگرتنی ژینگە و پارێزگاریکردن لە درەخت و سەوزاییەکان بکەن".
دەقی راگەیەنراوەکە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر:
بەبۆنەی جەژنی نەورۆز سەری ساڵی نوێی کوردییەوە گەرمترین پیرۆزبایی لەهاوڵاتییانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەین و هیوادارین نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە ماییەی خێرو خۆشی بۆ هەموو کوردستانیان بەگشتیی و هاوڵاتییانی هەولێر بەتایبەتی، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وێڕای بەرزو پیرۆز ڕاگرتنی ئەم یادە، بەهۆی ڕێنماییە تەندروستییەکان و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان، پلانی ڕۆژانی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ بەمشێوەیەی خوارەوە ڕادەگەێنێ:-
یەکەم/ ئاگری سیومبولی نەورۆز بهبێ هیچ گردبوونهوه و کۆبوونهوهیهکی جەماوەری لەیەک شوێنی هەولێر کە لەلایەن پارێزگای هەولێر دەستنیشان کراوە دەکرێتەوە، هەرجۆرە کۆبوونەوە و گردبوونەوەیەکی دیکە لەهەرشوێنێکی دیکە بۆ ئەو مەبەستە قەدەغەیە و هەرکەس سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
دووەم/ سەرجەم هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان، ئاگادار دەکەینەوە، گەشت و سەیران بەمەرجی جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و دروستنەکردنی قەرەباڵغی و گردنەبوونەوەی ژمارەی زۆری چەندین خێزان بەیەکەوە ڕێگە پێدراوە، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری (4) تۆن و ماتۆڕسکیل لە رۆژانی 20 تاوەکو 24ی ئازار بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
سێیەم/ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، هێزەکانی (ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، نەهێشتنی تاوان، بەرگریی شارستانی) و تێکڕای هێزە ئەمنییەکانی دیکەی، بەپێی پلانێکی ئەمنیی تۆکمە بۆ ڕۆژانی نەورۆز و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان لە ناو شارو شارۆچکەکان ڕاسپاردووە لە ئامادەباشیی تەواودابن و ڕێگری لە هەر حاڵەتێکی نایاسایی و نائاسایی بکەن، ئەمە وێڕای دانانی مەفرەزەی گەڕۆک لە ناو کۆڵان و گەڕەکەکاندا بە بەردەوامی و هێزە هاوبەشەکان و تیمەکانی تەندروستیش لەسەیرانگاکاندا بۆ گرتنە بەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان لەئەرک دادەبن.
چوارەم/ لە بازگەکانی هەولێر، لەگەڵ ناوەڕاست و خوارووی عێراق، ئامادەباشی تەواوکراوە بۆ هاتنی گەشتیاران و گروپی گەشتیاری بۆ هەولێری پایتەخت، بۆ ئەو مەبەستە هەماهەنگییەکی تەواو کراوە تاوەکو ئاسانکاری بۆ گەشتیاران بکرێت، بەپێی ئەو ڕێنمای و بڕیارانەی پێشوو کە ههر هاووڵاتییهک دهبێت پشکنینی کۆرنای کردبێت و 72 کاتژمێری بەسەردا تێپەڕ نەبووبێت، بۆیە داواکارین لەهەموو لایەک پابەندی لەو بڕیارە بکەن.
پێنجەم/ وێڕای دهستخۆشی لهبەرپرس و ئەفسەرانی بازگەکان و کارمەندانی لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانییان، ڕامانسپاردوون بەمەبەستی دروستنەبوونی قەرەباڵغی (تاسە)ی نێو بازگەکان هەڵبگیرێت و لە هەموو ڕوێکەوە لەگەڵ هاوڵاتییان سیمای جوان و سەردەمیانەی هەولێری پایتەخت لە میوانداری و میوان دۆستیدا نیشان بدرێت، لەڕۆژانی نەورۆزدا لەکاتی گەشت و سەیران ئاسانکاری تەواو بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان بکرێت.
ششەم/ پاک ڕاگرتنی شوێنە گشتییەکان و پاراستنی ژینگە، ئەرکی هەمووانە بەبێ جیاوازی، بۆیە داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویستی سنووری پارێزگاکەمان دەکەین، لەکاتی گەشت و سەیران و چوونەدەرەوەیاندا بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ پاراستن و پاک و خاوێن ڕاگرتنی ژینگە و پارێزگاریکردن لە درەخت و سەوزاییەکان بکەن و پاشماوە و پیسی و ئاگر لەدوای خۆیاندا لەشوێنەکان جێنەهێڵن.
حەوتەم/ داوا لەهاوڵاتییان دەکەین، لەم قۆناغە هەستیارەدا کە بەداخەوە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو بەشێوەیەکی خێرا بڵاو دەبێتەوە و ڕۆژ دوای ڕۆژ ژمارەی تووش بووان لە زیادبووندایە، بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی مامەڵە لەگەڵ بڕیار و ڕاسپاردەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بکەن و لەپێناو سەلامەتی خۆیان و ئازیزانیان، پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بن و (دەمامک) ببەستن.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر