کوردستانی

ساماڵ عەبدولڕەحمان: ساڵانە داهاتی گومرگ زیاد دەکات و بەردەوامیش لە زیادبووندایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساماڵ عەبدولڕەحمان: ساڵانە داهاتی گومرگ زیاد دەکات و بەردەوامیش لە زیادبووندایە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە ناو سیستمی گومرگی بەشێوەی زۆر باش کۆنترۆڵی مەرزەکان کراوە، ئاماژە بەوەشکردووە ساڵانە داهاتی گومرگ زیاد دەکات.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە ناو سیستمی گومرگی بەشێوەی زۆر باش کۆنترۆڵی مەرزەکان کراوە و ئێستاش دیاردەی نایاسایی بەرە و کەمبوونەوە دەڕوات، ئەگەر کارێکی خراپ یان نایاسایی هەبێ دەخوازین لە داهاتوو چارەسەر بکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ساڵانە داهاتی گومرگ زیاد دەکات و بەردەوامیش لە زیادبووندایە، هۆکارەکەیشی ئەوەیە ساڵ بە ساڵ خواستی هاوڵاتیی لەسەر کەولوپەل و خۆراک زیاتر دەبێت".


س.س
Qaiwan
Qaiwan