کوردستانی

کەرکوک جیاوازتر لە ساڵەکانی دیکە یادی نەورۆز دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەرکوک جیاوازتر لە ساڵەکانی دیکە یادی نەورۆز دەکاتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵەکانی دیکە لە شاری کەرکوک بەشێوەی فەرمی ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەناچێت، بەڵکو تەنها چەند رێکخراوێک هەڵدەستن بە ئەنجامدانی چالاکی.

محەمەد جەلیل، سەرۆکی گروپی شەقام لە شاری کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ساڵانی پێشووتردا یادەکانی راپەڕین و نەورۆز لە شاری کەرکوک لەلایەن لایەنە سیاسییەکان و جەماوەرەوە دەکرایەوە، بەڵام ئەمساڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە بە هۆکارێک بۆ بەڕێوەنەچوونی هیچ مەراسیمێک".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە وەک چالاکوانان و هەندێک لە رێکخراوەکانی شاری کەرکوک پێمان باش بوو ئەو یادە بەرز رابگیرێت، بۆیە بڕیارماندا لە باخچەی ئیسکان یادەکانی نەورۆز و راپەڕین بکەینەوە".

لەبارەی ئەوەی هیچ رێگرییەک ناکرێت لە بەڕێوەچوونی چالاکییەکان ناوبراو وتی "داوای مۆڵەتمان نەکردووە، چونکە دڵنیاین رێگەمان پێنادرێت، لەبەرەی ئەوەی پێشتر رێکخراوێک داوای مۆڵەتی کردبوو رێگەیان پێنەدابوو".

س.س
Qaiwan
Qaiwan