عیراقی
رێککەوتنی هەولێر و بەغدا کێشەی تێکەوت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە کێشە دروستکراوە بۆ رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و گۆڕانکاری لە بڕگەیەکدا کراوە کە لە بەرژوەندی کورد نییە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەشێک لەلایەنە شیعەکان گۆڕانکارییان لە بڕگەیەکی مادەی 11ی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 کردووە کە تیادا هاتووە، ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەند نەبێت بە رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئەوا سەرجەم شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عیراقەوە دەبڕێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا دیار نییە کەی دانیشتینی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراقدا ئەنجام دەرێت.
س.س