کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرجەم لایەنەکان باگهێشتی کۆبوونەوە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرجەم لایەنەکان باگهێشتی کۆبوونەوە دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی ڤیدیۆی بڵاوکردەوە و تیادا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە دوای جەژنی نەورۆز سەرجەم لایەنەکان باگهێشتی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات.

نێچیرڤان بارازنی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە رایگەیاند "لە دوای جەژنی نەورۆز سەرجەم لایەنەکانی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش دەکەین بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عیراق هەرێمی کوردستان هاوکار دەبێت لەپێناو سەقامگیری و ئارامی بۆ وڵات، چونکە چارەسەکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق کلیلی ئارامی و سەقامگیرییە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan