عیراقی

بەشیر حەداد لەبارەی هەڵوەشاندنەوە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشیر حەداد لەبارەی هەڵوەشاندنەوە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت رێککەوتنی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە شیعەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵنەوەشاوەتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ چەند رۆژێک دوادەخرێت.

د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "رێککەوتنی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە شیعەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵنەوەشاوەتەوە، هەروەها کێشەکان چارەسەر دەبن".

ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ چەند رۆژێک دوادەخرێت، هەروەها سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران گۆڕانکاری لە هیچ بڕگەیەک قبوڵ ناکات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان