کوردستانی

كاره‌باى نیشتمانى بۆ 18 كاتژمێر له‌ رۆژێكدا زیادكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاره‌باى نیشتمانى بۆ 18 كاتژمێر له‌ رۆژێكدا زیادكرا

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات، به‌رهه‌مهێنانى كاره‌بایان بۆ 18 كاتژمێر له‌ شه‌و و رۆژێكدا زیادكردووه‌. 


وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه‌ "له‌دوێنێوه‌ پێدانى كاره‌بای نیشتمانیمان بۆ 18 كاتژمێر كارەبا زیادكردووه‌، ئەمەش بە سوود وەرگرتن لە بەرهەمهێنانی 3400 مێگاوات كارەبا كە بەشێوەیەكی رێكوپێك بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا دابەشدەكرێت".

وه‌زاره‌تى کارەبا، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "لە رۆژانى نه‌ورۆزدا زیاتر لە حه‌وت هه‌زار فەرمانبەری كارەبا بەشێوەی نۆرە و ئیشكگری 24 كاتژمێر، لە 229 وێستگە و،  155 فەرمانگەی چاككردنەوەی كارەبا و، تیمەكانی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم و، كۆنتڕۆڵی پارێزگاكان و، چاككردنەوەی وێستگەكان و، بەڕێوەبەرایەتیەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لەخزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن".

هـ.ع

Qaiwan
Qaiwan