کوردستانی

بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد وەزارەتی پەروەردە 40 رۆژ دەداتە قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی، ئاماژەی بەوەشکرد وانەکان دیاریدەکرێت بۆ تاقیکردنەوەکان.

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "لیژنەی باڵای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە بە ئەرێنی وەڵامی داینەوە کە 40 رۆژ بدرێت بە قوتابیانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، ئەوەش بە پێشخستنی تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم لە 19ی مانگەوە بۆ 5ی 6ی 2021 پاش دەستپێکردنەوەی دەوام بە نووسراوی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانەوە گشتاندنی پێدەکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "لیژنەکەی وەزارەت پرۆگرامی خوێندن دیاری دەکات تەنها بۆ وەرزی دووەم بە جۆرێک کە گونجاو بێت لەگەڵ رۆژانی خوێندنی وەرزی دووەم، تاقیکردنەوەکانی وزاریش لە هەفتەیەکدا تەنها دوو تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan