عیراقی
سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عیراق لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەوە رێککەوتن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئاداری 2021 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق کۆبێتەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ئاماژە بەوەدەکات سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبووەتەوە و رێککەوتوون لەسەر ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر مادە و بڕگەکانی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق بدرێت.
مەریوان نەسرەدین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبووەتەوە و رێککەوتوون لەسەر ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر مادە و بڕگەکانی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق بدرێت، بەڵام ئەو مادانەی ناکۆکییان لەسەر گفتوگۆکردن لەبارەیانەوە بهێڵرێتەوە بۆ پێش دەنگدانی گشتی لەسەر یاساکە".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەکرد "سەرجەم فراکسیۆنەکان ئامادەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەبن جگە لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا و نەهجی وەتەنی".
باسی لەوەشکرد "ئەو مادانەی گفتۆگۆیان لەسەرە هیچیان پەیوەندییان بە پشکی کوردەوە نییە لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021، چونکە گفتوگۆکردن لەبارەی پشکی کوردەوە کۆتایی هاتووە".
مەریوان نەسرەدین وتی "لە ئێستادا لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانین و چاوەڕێ دەکەین ژمارەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەن تەواو بێت و کۆبوونەوەکە دەستپێبکات".
س.س