ئابووری

ئه‌مساڵ دوو مووچه‌ ده‌فه‌وتێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مساڵ دوو مووچه‌ ده‌فه‌وتێت

مه‌ودا میدیا-

بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق رایگه‌یاند، یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌ ئه‌مساڵ دوو مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌فه‌وتێت وه‌ك ساڵه‌كانى رابردوو.

فازیل نه‌بى، بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق راگه‌یاند "هیچ هیوایه‌ك نییه‌ بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم پێش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق".

وتیشى "به‌و پێیه‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نۆ ده‌كه‌وێته‌ نزیكى مانگى 12ى ئه‌مساڵ، كه‌واته‌ تا كۆتایی ساڵ دوو مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌فه‌وتێت و دابه‌شناكرێت".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ ساڵى 2014ه‌وه‌ هه‌موو ساڵێكب دوو  بۆ سێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌فه‌وتێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى ده‌یان مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌ پاشه‌كه‌وت و لێبڕینه‌وه‌ دابه‌شكراوه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan