کوردستانی

داوای كردنه‌وه‌ی شه‌ڵته‌ری نیشتمانی بۆ پاراستنی ئاژه‌ڵانی بێلانه‌ ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای كردنه‌وه‌ی شه‌ڵته‌ری نیشتمانی بۆ پاراستنی ئاژه‌ڵانی بێلانه‌ ده‌كرێت
مه‌ودا میدیا-

 سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپه‌ینى پاراستنی ئاژه‌ڵانی بێلانه‌ ده‌ڵێت تا ئێستا 1600 هاوڵاتی ناوی خۆیان نووسیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو خۆبه‌خش كار بكه‌ن بۆ پاراستنی  ئاژه‌ڵانی بێلانه‌، باس له‌وه‌ش ده‌كات كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاراستنی ئاژه‌ڵانی بێلایه‌نه‌ به‌ یاسا رێكبخرێت و شه‌ڵته‌ری نیشتمانی تایبه‌ت به‌ پاراستنی ئاژه‌ڵانی بێلانه‌ بكرێته‌وه‌ له‌ ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا.

توانا ئه‌مین، سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپه‌ینى پاراستنی ئاژه‌ڵانی بێلانه‌ به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "له‌م كه‌مپه‌ینه‌دا 2 ئامانجمان هه‌یه‌ ئامانجێكیان ئه‌وه‌یه‌ پاراستنی ئاژه‌ڵانی بێلانه‌ به‌ یاسا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رێكبخرێت و پارێزگاكان پابه‌ند بكات به‌ دروستكردنی شه‌ڵته‌ری نیشتمانی تایبه‌ت به‌ داڵده‌دانی ئاژه‌ڵانی بێلانه‌، ئامانجێكی ترمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ روویه‌كی شارستانی به‌م وڵاته‌ ببه‌خشین له‌ باره‌ی پاراستن و ئازار نه‌دانی ئاژه‌ڵان".

سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپه‌ینی پاراستنی ئاژه‌ڵانی بێلانه‌ وتی "تا ئێستا كه‌ له‌ قۆناغی ئاماده‌كاری كه‌مپینه‌كه‌داین نزیكه‌ی 1600 كه‌س له‌ شار و شارۆچكه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمه‌وه‌ ناوی خۆیان و ژماره‌ ته‌له‌فۆن و ناونیشانی خۆیان تۆماركردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه‌ له‌م كه‌مپه‌ینه‌دا كاربكه‌ن".
Qaiwan
Qaiwan