کوردستانی

له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ڕێوشوێنی پێویست ده‌گیرێته‌ به‌ر

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ڕێوشوێنی پێویست ده‌گیرێته‌ به‌ر
مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ئامێری پشكنینی گه‌شتیاران دانراوه‌، بۆ رێگری له‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆسته‌ و گه‌یاندن له‌ وه‌زاره‌تی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند "به‌ مه‌به‌ستی رێگری كردن له‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی كه‌سانی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌ر دوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی ئامێری پشكنینی گه‌شتیاران دانراوه‌".

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم پێشتر باسی له‌وه‌ كردبوو به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رێوشوێنی پێویست ده‌گرنه‌ به‌ر به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
Qaiwan
Qaiwan