تەندروستی

با ئیتر بە تەمەنەكان گوێ لە میوزیكی ئارام بگرن؛ ئەم سوودانەی بۆیان هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


با ئیتر بە تەمەنەكان گوێ لە میوزیكی ئارام بگرن؛ ئەم سوودانەی بۆیان هەیە
مەودا میدیا-

لەگەڵ زیاتر هەڵكشانی تەمەن، خەوتن لای بە تەمەنەكان یان كەمدەبێتەوە یان زۆر زیاتر دەبێت. توێژەرەكان لە زانكۆیەكی تایوانی دەرەنجامی ئەوەیان خستووەتەڕوو، گوێگرتن لە میوزیكی هێمن دەبێتە هۆی ئەوەی بە تەمەنەكان بتوانن باش بخەون. ئەمە چۆن روودەدات؟

بەپێی ماڵپەڕیDWی ئەڵمانی گوێگرتن لە میوزیكی ئارام پێش چوونە ناو جێگەی خەوتن، وا دەكات بە تەمەنەكان بە ئارامی بخەون. ئەوەشیان وتووە كە پێویستە پێش چوونە ناو جێگە گوێ لە میوزیكێكی ئارام بگرن بۆ ماوەی 30 خولەك، بەپێی توێژەرەكانی زانكۆی تشینگ كۆنگی نیشتمانی لە تایوان.

توێژەرەكان دەڵێن توێژینەوەیان لەسەر زیاتر لە 280 بەشداربووی توێژینەوەكانیان كردووە، دەركەوتووە كەوا كاریگەریی گوێگرتن لە میوزیكی ئارام لەسەر ئەو كەسانە زیاتربووە كە تەمەنیان لە 60 ساڵ زیاترە، بۆیە بەشێوەیەكی ئارام خەوتوون زیاتر لەوانەی گوێیان لە میوزیكی شادی گرتووە.

توێژەرەكان ئەوەشیان وتووە گوێگرتن لە میوزیكی ئارام بۆ ماوەی 30 خولەك بۆ یەك كاتژمێر پێش رۆیشتن بۆ خەوتن بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێك، دەبێتە هۆی ئەوەی بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ شێوازی خەوتن زۆرباش بێت.

دەرەنجامی ئەو توێژینەوەیە لە گۆڤاری كۆمەڵەی ئەمەریكی بۆ نەخۆشیی بە تەمەنەكان بڵاوكراوەتەوە و ئەوەی تیادا روونكراوەتەوە "میوزیكی ئارام دەبێتە هۆی باشخەوتن لە رێگەی خاوكردنەوەی لێدانەكانی دڵ و هەناسەدانەوە، هەروەها دەبێتە هۆی دابەزینی فشاری خوێن. یارمەتیدەریش دەبێت بۆ پارێزگاریكردن لە هەڵچوون و راڕایی و ئاستییان دادەبەزێنێت".

س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان