کوردستانی

ئەندازیارێک لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەندازیارێک لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی كاركردنیدا لە كارگەیەكی چەو و لم لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی، ئەندازیارێك ئامێرێك كەوتووە بەسەریدا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئایاری 2021 لە كارگەیەكی چەو و لم لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی، ئەندازیارێك ئامێرێك كەوتووە بەسەریدا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو ئەندازیارە ناوی (موختار)ە و تەمەنی 44 ساڵە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، لەئێستادا تەرمەکی براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".

س،س
Qaiwan
Qaiwan