مەهدی شوشتەری
پرۆژەیەكی دیموكراسی بۆ چارەسەركردنی قەیرانی فەلەستین
مزگەوتی ئەقسا، یەكەمین قیبلەی مسوڵمانانی جیهانە كە چەندین دەیەیە لە چنگی زایۆنیزمدا یەخسیر كراوە. لە سەرەتای داگیركاری قودس و فەلەستینەوە، خەڵكی فەلەستین، مسوڵمانان و ئازادی خوازانی جیهان بەرهەڵستی ئەو كارەیان كردووە و لە ئاست كردەوە داگیركاری و دوژمنكارییەكانی رژێمی زایۆنی بەرگرییان كردووە. لە دەستپێكی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە تاكو ئێستا، دۆزی فەلەستین و پێویستی پشتگیریكردنی گەلی ستەملێكراوی فەلەستین و بەرگریی یاسایی ئەم گەلە لە دژی داگیركاری و دوژمنكاری لە بنەما حاشاهەڵنەگرەكانی سیاسەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران بووە؛ لەم چوارچێوەیەدا دامەزرێنەری گەورەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، حەزرەتی ئیمام خومەینی (ر.ع) بۆ راكێشانی سەرنجی كۆمەڵگەی جیهان لەمەڕ چارەنووسی قودس و رزگاركردنی فەلەستین لە چنگی رژێمی تاوانكاری زایۆنیزم، تەنها چەند مانگ پاش سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، كۆتا هەینی مانگی پیرۆزی رەمەزانی وەك "رۆژی جیهانی قودس" ناولێنا بۆ ئەوەی زەمینەی یەكێتیی مسوڵمان و تەواوی ئازادیخوازانی جیهان لە ئاست مافە یاسایی و مرۆڤایەتییەكانی گەلی فەلەستین دەستەبەر بكات و رۆژی قودسی نە تەنها بە رۆژی فەلەستین، بەڵكو بە رۆژی ئیسلام ناوزەد كرد.
قەیرانی 73 ساڵەی داگیركاری و زەوتكردنی سەرزەمینی فەلەستین و ئاوارەكردنی ملیۆنان فەلەستینی لەسەر خاكی باوباپیری خۆیان و دیدگای دوژمنكارانە و تاوانكارانەی رژێمی داگیركاری زایۆنی لە تەواوی ئەم ساڵانەدا، قەیرانی فەلەستینی كردووە بە بەردەوامترین و درێژترین و خەمناكترین قەیرانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی. بە رەچاوكردنی ئەزمونە قورسە بەدەستهاتووەكان لە ماوەی حەوت دەیەی رابردوودا و روبەڕووبونەوەی ئەم راستییە تاڵەی كە رژێمی زایۆنی پابەندی هیچ ڕێگەچارەیەكی سیاسی لەسەر بنەمای مافە لەكیسچووەكانی گەلی فەلەستین و چارەسەری بنەڕەتی ئەم قەیرانە نییە، زۆرینەی خەڵك و گروپە فەلەستینییەكان بژاردەی بەرگرییان هەڵبژاردووە كە لە بنەما بنەڕەتییەكانی مافە نێودەوڵەتییەكانە. ئەوان بەرگری هەمەلایەنە تا هەڵگرتنی تەواوەتی داگیركاری سەرزەمینەكانی فەلەسەتین و پێكهێنانی حكومەتی یەكپارچەی فەلەستین كە پایتەختەكەی قودسی شەریفە، بە تاكە رێگەی بەردەم خۆیان دەزانن.
تەواوی گفتوگۆكان و ئەو پرۆژانەی كە بۆ ئاشتی و چارەسەركردنی ئەو قەیرانە لە ماوەی چەند دەیەی كۆتاییدا پێشكەشكراون، بەهۆی رەچاونەكردنی ریشە بنەڕەتییەكانی قەیرانەكە، پابەندنەبوونی رژێمی زایۆنی بە هەرجۆرە هەوڵێكی ئاشتی خوازانە بەهۆی ماهیەتی پشت ئەستور بە دوژمنكاری، داگیركاری و فراوانخوازییەكانی ئەم رژێمە و هەروەها پشتگیری ئاشكرای دەسەڵاتە گەورەكان و ناوبژیوانە رۆژئاواییەكان لە رژێمی زایۆنی، لەبارچووە و شكستی خواردووە. پرۆژە و پێشنیارەكان دەبوو بەشێوەی شێلگیرانە رەچاوی ریشەكانی قەیرانەكە بدات. داگیركردنی سەرزەمینی فەلەستین و ئاوارەبوونی ملیۆنان فەلەستینی و بەردەوامی كردەوە توندئاژۆ و رۆژانەكانی رژێمی زایۆنی لە دژی گەلی فەلەستین كۆمەڵێكن لە ریشە و هۆكارەكانی بەردەوامبوونی قەیرانی فەلەستین. كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە تەنیشت رەچاوكردنی ریشەكانی قەیرانەكە، دەبوو بەشێوەی شێلگیرانە میكانیزمێكی گونجاو بۆ رێگەگرتن لە بەردەوامی كردەوە تاوانكارییەكان و تیرۆریزمی رێكخراو و حكومی رژێمی زایۆنی لە دژی فەلەستینیەكان ئامادە بكات. تا كاتێك ئیسرائیل ئەو هەستەی هەیە كە هەر جۆرە كردەوەیەك لە دژی فەلەستینیەكان و گەلانی ناوچەكە بەبێ سزا دەمێنێتەوە، هیچ گەرەنتییەك بۆ وەستانی ئەم كردەوانە بوونی نابێت. هەروەها بۆ گەرەنتیكردنی رێگەچارەیەكی شایەنی جێبەجێكردن بۆ قەیرانی فەلەستین، رۆژئاوا و لە سەرویانەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەبوو كۆتایی بهێنێت بە پشتگیری كردنی تاكلایەنە لە رژێمی زایۆنی كە لە ماوەی حەوت دەیەی رابردوودا ئەنجامی داوە.
لە تەواوی پرۆژە پێشكەش كراوەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی داگیركاری فەلەستین بچوكترین ئاماژە بە جێبەجێكردنی مافی بنەڕەتی چارەی خۆنووسین بۆ خەڵكی فەلەستین نەكراوە. لەسەر ئەم بنەمایە، كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵانی رابردوودا پرۆژەیەكی چوار مادەیی لەمەڕ چارەسەری قەیرانی فەلەستین لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسی نیشتمانی لەنێوان فەلەستینییەكان ئامادەكردووە و خستووەتەڕوو كە بەپێی بنەمای دیموكراسی و مافە نێودەوڵەتییەكان لەلایەن تەواوی وڵاتان و گەلانەوە بە تایبەت مافی دانپێدانراوی چارەی خۆنووسین پەسەندكراوە و لە سكرتاریەتی نەتەوە یەكگرتووەكان دا بە فەرمی تۆماركراوە.
ئێمە بڕوامان وایە ئەم پرۆژەیە ئەڵتەرناتیڤێكی گونجاوە لە بەرانبەر پرۆژە شكستخواردوەكانی پێشوودا. ئەم پرۆژەیە لە خۆگرتەی ئەم خاڵانەی خوارەوەیە:
1- جێبەجێكردنی مافی گەڕانەوەی ئاوارە فەڵەستینییەكان بۆ سەرزەمینی میژوویی خۆیان.
2- ئەنجامدانی گشتپرسی نیشتمانی لەنێوان خەڵكی رەسەنی فەلەستین كە لە پێش بەیاننامەی بیلفۆر لە فەلەستیندا نیشتەجێبوون "لەخۆگرتەی شوێنكەوتووانی هەموو دینەكان (مسوڵمان، یەهودی و مەسیحیەكان) بەمەبەستی دیاریكردنی مافی چارەی خۆنووسین و جۆری سیستمی سیاسی؛
3- پێكهێنانی سیستمی سیاسی جێگەی خواستی زۆرینەی خەڵكی فەڵەستین.
4- بڕیاردان لەسەر بارودۆخی دانیشتوانی غەیرە فەلەستینی لەلایەن سیستمی سیاسی هەڵبژێردراوی زۆرینەوە.
*سەركونسوڵی كۆماری ئیسلاميی ئێران لە سلێمانی
خ.غ