گێتی
ئەمەریکا باری نائاسایی لە عیراق و چەند وڵاتێک درێژکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا باری نائاسایی لە عیراق و سوریا و چەند وڵاتێکی ئەفەریقا درێژکردەوە، درێژکردنەوەکە بۆماوەی یەک ساڵە.
ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمەریکی بڵاویکردەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەهۆی بوونی مەترسی لەسەر دۆخیعیراق، واژۆی لەسەر درێژکردنەوەی باری نائاسایی نیشتمانی لە عیراق و سوریا کرد بۆ ماوەی یەک ساڵ.
ئاماژە بەوەشکراوە درێژکردنەوەکە جگە لە عیراق و سوریا چەند وڵاتێکی ئەفەریقاش دەگرێتەوە، هەروەها ئەمەریکا دەستکراوە دەبێت بەسزادانی هەر کەسێک لەم وڵاتانە دژی بەرژوەندییەکانی کاربکات.
پ.ح
پ.ح