کوردستانی
مووچەی ئەم وەزارەتەی هەرێم بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بڕیارە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئەلیکترۆنی بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ راوێژکارێکی سەربازی هۆڵەندا کۆبوونەتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیارە مووچەی سەرجەم وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت بە شێوازی ئەلیکترۆنی، ئەمەش لەپێناو ئاسانکاری و پاراستنی مووچەی وەزارەتدا دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کە پێکهاتوون لە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی سەربازی، بەڕێوەبەرایەتیی پلاندانان و رێکخستنی میلاکات، بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی ئەفسەران، بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی کارمەندان و بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن، لەگەڵ یان تێن هۆڤ، راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبوونەتەوە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەکە.
پ.ح

بیروڕا