عیراقی

مستەفا کازمی بڕیارێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی بڕیارێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە دەرکرد
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاری لێکۆڵینەوەی وردی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی بەغدا و کوژرانی دوو خۆپیشاندەر و برینداربوونی چەندین خۆپیشاندەری دیکە دەرکرد و رایگەیاند، پشتیوانی خۆپیشاندانی ئاشتییانە دەکەین لە عیراق.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بەپێی نووسراوێک کە نووسینگەکەی بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، "پشتیوانی لە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی مەدەنییانە و ئاشتییانە دەکەین لە عیراق لە چوارچێوەی یاسا و داواکردنی ماف و شایستەکان، دوور لە بەکارهێنانی چەک و توندوتیژی".

باسی لەوەشکردووە، "لێکۆڵینەوەی ورد دەکەین سەبارەت بە دروستبوونی گرژییەکانی خۆپیشاندانەکانی دوێنێی بەغدا و تەنها رێگە بۆ گەیشتن بە راستییەکان، لێکۆڵینەوەیە دەمانگەیەنێت بە بڕیاری دروست و شەفاف".

لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێی شاری بەغدا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا دروستبوو، لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان