کوردستانی

بزووتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزووتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە و لە دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەی ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕاندا هاتووە "ئەمڕۆ پێنجشەمە 30ی  کانونی دووەمی 2020 کۆبونەوەی جڤاتی نیشمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر دوو تەوەر بەڕێوەچوو، یەکەمیان لەسەر دۆخی رێکخراوەیی و دووەمیان هەڵسەنگاندنی کارەکانی کابینەی نۆیەم".

ئاماژە بەوەشکراوە "پەیوەست بە پرسی خۆرێکخستنەوەی گۆڕان، راپۆرت و راسپاردەکانی ژورەکانی پەیجوری و هەڵبژاردن بۆ رێکخستنەوەی ئۆرگانەکان و تۆماری دەنگدەران و ئامادەکاریەکان بۆ بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانی خوێندرایەوە و، بڕیاردرا هەنگاوەکان خێرا بکرێن".

هەر لە کۆبوونەوەکەدا "متمانە درا بە هەریەک لە بەڕێزان دڵخواز کاکەڕەش وەک رێکخەری ژوری کارگێڕی و دارایی، بەختیار عومەر رێکخەی ژوری پەیوەندی سیاسیی، کاردۆ محەمەد رێکخەری ژوری پەرلەمان و ستەم کامیل رێکخەری ژوری توێژینەوەی سیاسیی، هەروەها لەبارەی تەوەری هەڵسەنگاندنی ئەدائی کارەکانی شەش مانگی رابردوی حکومەتی هەرێم، کۆبونەوە گفتوگۆی بەشداری بزوتنەوەی گۆڕانی لە کابینەی وەزاری کرد".

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "لەو چوارچێوەیەدا راپۆرتی بەراوردکاری دەربارەی ئاست و رادەی جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کورستان و بزوتنەوەی گۆڕان خرایەروو".

لەکۆتایشدا هاتووە "بڕیار درا ئەو تێنینی و رەخنانەی لەبارەی کارکردنی ماوەی شەش مانگی رابردوی حکومەت ھەیە، لە راپۆرتێک و لە کۆبونەوەیەکی فەرمیدا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بخرێتەرو و هەنگاوە کرداریەکانی جێبەجێکردنی چاکسازی گشتگیر دەستنیشان بکرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان