کوردستانی
ژمارەیەک پەرلەمانتار داوایەکی بەپەلەیان ئاراستەی پەرلەمان کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشكرایکرد 32 ئەندامی پەرلەمان یاداشتیان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە، بەمەبەستی ئەوەی کۆبوونەوەی داهاتوو سەبارەت بە پرسی تێکدانی سروشتی کوردستان بێت لەلایەن سوپای تورکیاوە، ماوەیەکە سوپای تورکیا بە بیانووی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان کار بۆ تێکدانی سروشتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "32 واژۆی پەرلەمانتارانمان کۆکردووەتەوە بۆ دانیشتنی پەرلەمان سەبارەت بە لەشکرکێشی سوپای تورکیا و لەناوبردنی دارستانەکانی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی ھەڵوێستێکی نیشتمانی، داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین، رێگای دیبلۆماسی و یاسایی بگرنە بەر و داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین ئەم داربڕینە بووەستێنن".
ماوەی چەند رۆژێکە سوپای تورکیا بە بیانووی هێرشکردنە سەر بارەگاکانی پارتی کریکارانی کوردستان پەکەکە، دەستییان بە بڕینەوە و تێکدانی دارستانەکانی سنووری هەرێمی کوردستان کردووە.
پ.ح