عیراقی
تورکیا لەبارەی کەمپی مەخمورەوە هەڕەشە لە حکومەتی عیراق دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی توركیا هەڕەشە لە عیراق دەكات و ئاشکرایکرد، "لابردنی كەمپی مەخمور ئەركی سەرشانی حكومەتی عیراقە و گەر ئەو ئەركە لەئەستۆ نەگرێت، ئەوا خۆمان ئەو كارە دەكەین، بەمزووانە لەگەڵ حکومەتی عیراق گفتوگۆ دەکەین".

مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی تی ئاڕ تی توركی ئاماژەی بەوەکردووە، "لابردن و چۆڵکردنی کەمپی مەخمور ئەرکی حکومەتی عیراقە، گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان کەمپەکە بەکاردەهێنن و کوردانی باکوور داڵدە دەدەن، ئەگەر حکومەتی عیراق ئەو کارە نەکات، ئێمە خۆمان ئەو ناوچەیە پاک دەکەینەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەمزووانە گفتوگۆی تایبەت لەگەڵ حکومەتی عیراق دەکەین، پەکەکە کەمپەکە بۆ جموجۆڵی سەربازیی بەکاردەهێنێت".
پ.ح
پ.ح