کوردستانی

یەکەکانی 80 دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەکانی 80 دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
مەودا میدیا-

فەرماندەی یەکەی 80ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاشکرایکرد "یەکەی 80 دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و هەنگاومان بۆ ناوە و کارمان بۆ کردووە، بەڵام بۆ یەکەی 70 بڕوا ناکەم بەمزووانە هەنگاویی کردەییان نابێت و بچنە سەر وەزارەت".

نەجات عەلی، فەرماندەی یەکەی 80ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەبارەت بەوەی ئایا یەکەکانی 70 و 80 دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بە دڵنیاییەوەی ئێمە وەک یەکەی 80 هەنگاوی باش و کردەییمان ناوە بۆ ئەوەی بچینە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەم مەبەستەش مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کارئاسانی بۆ کردووین، بەمزووانە نووسرا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەنێرین بە مەبەستی جێبەجێکردنی".

ئاماژەی بەوەشکرد "دەمێکە لە پلانماندایە یەکەکانی 70 و 80 بخەینە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمەش لە چوارچێوەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە یەکەی 70 تائێستا هیچ زانیارییەکم نییە، بەڵام بڕوا ناکەم تائێستا هیچ هەنگاوێکییان نابێت".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan