کوردستانی

له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران جموجوڵی بازرگانی و گه‌شتیاری ئاسایی بووه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران جموجوڵی بازرگانی و گه‌شتیاری ئاسایی بووه‌ته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ده‌ڵێت دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك جموجۆڵی ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران راوه‌ستا دواتر جموجوڵی بازرگانی ده‌ستی پێكرده‌وه‌، باس له‌وه‌ش ده‌كات تیمه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی رێگاوبانی سنوره‌كه‌ به‌رده‌وام له‌ ئاماده‌باشیدان.

سیروان حسێن محمد، وته‌بێژی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند " ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌یه‌ك جموجۆڵی بازرگانی له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران راگیرا به‌ هۆی به‌فر بارین و ناله‌باری كه‌ش و هه‌وا، به‌ڵام جموجوڵی گه‌شتیاری ئاسایی بوو".

وته‌بێژی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران وتی "تیمه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران 24 كاتژمێر له‌ ئاماده‌باشیدان، تیمه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌ش كه‌ سه‌ر به‌ چاككردنه‌وه‌ و رێگاو بانی هه‌ولێرن ئه‌وانیش سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی رێگاكانن، بۆیه‌ ئێستا جموجوڵی بازرگانیش له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌ ئاسایی بووه‌ته‌وه‌".

سیروان حسێن ئاشكراشیكرد "تا ئێستا زیاتر له‌ 40 سم مه‌تر به‌فر له‌ سنوری حاجی ئۆمه‌ران باریوه‌".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان