کوردستانی

پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین هێڵێكی گه‌رم بۆ ده‌مه‌وه‌ چوونی هاووڵاتیان ئاماده‌ ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین هێڵێكی گه‌رم بۆ ده‌مه‌وه‌ چوونی هاووڵاتیان ئاماده‌ ده‌كات
مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین ده‌ڵێت هێڵێكی گه‌رمیان داناوه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌ ده‌مه‌وه‌ چوونی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌م كه‌ش و هه‌وا نه‌گونجاوه‌دا روو له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌كه‌ن، یان له‌ رێگاكاندا تووشی گرفت ده‌بن ده‌توانن په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بكه‌ن.

شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "ئه‌ركمان پاراستنی سه‌ر و گیانی هاووڵاتیان و به‌ده‌مه‌وه‌ چونیانه‌ له‌ كاتی پێویستدا، بۆیه‌ وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین هێڵێكی گه‌رممان داناوه‌ بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی هه‌ر بارودۆخێكی نه‌خوازراو بونه‌وه‌ له‌ رێگاكان یان له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا به‌هۆی نه‌گونجاوی كه‌ش و هه‌واوه‌ ئه‌وا ده‌توانن په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن و ئێمه‌ش به‌ده‌میانه‌وه‌ ده‌چین".

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین وتی "هاووڵاتیانی هه‌ردوو قه‌زای پشده‌ر و رانیه‌ و ناحیه‌ و ئه‌و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سنوری قه‌زا و ناحیه‌كانی سه‌ر به‌ ئیداره‌ی راپه‌ڕین ده‌توانن له‌ رێگه‌ی ئه‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌(07707978474) له‌كاتی پێویستدا په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان