کوردستانی

سێ مێرد منداڵ بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ مێرد منداڵ بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیردنی سێ مێرد منداڵی بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر راگەیاند، دەست بەسەر چەند کەلوپەلێکی دیکەدا گیراوە و رادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باشوور کراون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر لە شەقامی 120 مەتری، سێ مێرد منداڵیان بە ناوەكانی (ی،م،ع) و (ن،ا،ا) و (س،ن،گ) بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) دەستگیرکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە لە كاتی دەستگیركردنیاندا دەست بەسەر كۆمەڵێك كەلوپەلی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەردا گیرا، بە مەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەكان، رادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باشوور كراون.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال