کوردستانی

وه‌زاره‌تی كاره‌با: ئه‌وانه‌ی قه‌رزاری كاره‌بان ده‌توانن به‌ قیست قه‌رزه‌كه‌یان بده‌نه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تی كاره‌با: ئه‌وانه‌ی قه‌رزاری كاره‌بان ده‌توانن به‌ قیست قه‌رزه‌كه‌یان بده‌نه‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌رزی زۆری كاره‌بایان له‌سه‌ر كۆبووه‌ته‌وه‌ ده‌توانن به‌ قیست قه‌رزه‌كه‌یان بده‌نه‌وه‌، باس له‌وه‌ش ده‌كات به‌ستنی پێوه‌ری كاره‌با بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی زیاده‌ڕۆن به‌رده‌وام ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی قه‌رزی زۆری كاره‌بایان لا كۆبووه‌ته‌وه‌ ده‌توانن به‌ 12 قیست قه‌رزه‌كه‌یان بده‌نه‌وه‌".

وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ روو "هه‌ڵمه‌تی بڕینی زیاده‌ڕۆییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و پرۆسه‌ی به‌ستنی پێوه‌ری كاره‌با بۆ ئه‌و یه‌كانه‌ی به‌ زیاده‌ڕۆیی دروستكراون به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوڵاتیانیش ده‌توانن سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی كاره‌با بكه‌ن بۆ به‌ستنی پێوه‌ری كاره‌با بێ‌ ئه‌وه‌ی غرامه‌ بكرێن". 
Qaiwan
Qaiwan