وەرزش

تیروپشکی قۆناغی دووەمی جامی لاوان راکێشرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تیروپشکی قۆناغی دووەمی جامی لاوان راکێشرا
مەودا میدیا- سەباح خضر 

ئەمڕۆ شەممە 17/7/2021 لەبارەگای تازەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان تیروپشک بۆ قۆناغی دووەمی جامی لاوانی کوردستان راکێشرا بە بەشداری 11 یانە ، 8یانەی قۆناغی پاڵاوتن لە گەڵ تەنها 3 یانەی پلە نایاب کە ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ بەشداری کردن لە کۆی 10 یانەی نایاب . ئەم قۆناغەش بە شێوازی (کرانە دەرەوە بە دوو یاری ) دەبێت . وابڕیاریشە لە 26ی 7 یاریەکانی بەڕێوەبچیت .

یانە سەرکەوتووەکانی قۆناغی پاڵاوتن : 

1- چوارقوڕنە 
2- کفری 
3-خاک 
4- ئاشتی 
5- سەرچنار
6- چەمچەماڵ 
7- قەڵادزێ .
8- دوکان 

 یانە بەشدارەکانی پلە نایاب :
 
9- پ. سلێمانی 
10 - سیروانی نوێ 
 11 - شێروانە 
Qaiwan
Qaiwan