کوردستانی
ئۆجهلان: ئیمراڵیم پێ باشتره له ئهوروپا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
عەبدوڵڵا ئۆجهلان، رێبهرى زیندانیكراوى پهكهكه لە کۆتا دیدارییدا لەگەڵ شاندی ئیمراڵی داوای لەو گەنجانە کردووە کە کۆچیان بۆ ئەورووپا کردووە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
شاندی ئیمراڵی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە زیندانی پیتی F لە زیندانی ئاسایشی توندی ئیمراڵی لەگەڵ ئۆجهلان دیداریان ئەنجامداوه، دیدارەکە ماوەی سێ کاتژمێری خایاند و گفتوگۆ لەسەر چەندین بابەتی گرنگ کراوە، زانراوە لە دیدارەکەدا ئۆجەلان سەبارەت بە کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات هەڵسەنگاندنی گرنگی کردووە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵیی میزۆپۆتامیا، ئۆجەلان لە دیدارەکەدا ئاماژەی بەوەداوە "ئەو کەسانەی کە روویان لە ئەورووپا کردووە، دەبێت لە وڵاتی خۆیاندا ژیانیان بونیادبنێن و لە خاکی خۆیان دوور نەکەونەوە".
ناوبراو ڕەخنەی لە دانیشتووانی رحا، ئاگری و ناوچەکانی دیکە کردووە کە نایانەوێت لە ناوچەکانی خۆیان بمێنن کردووە و وتوویەتی "ئەمە دەرئەنجامی سیاسەتی دوورخستنەوەیە لە خاک".
ههروهها "ئۆجەلان لە دیدارەکەدا پێویستی بە گفتوگۆیەکی قووڵ و هەمەلایەنەی لەسەر هۆکارەکانی جێهێشتن و دوورکەوتنەوە لە وڵات دەربڕی، ئۆجهلان وتوشیهتى "من ئیمراڵیم پێ باشترە وەک لەوەی بچمە ئەورووپا، بەڕوونی دەیڵێم دەبێت قەرزی خۆیان بە خاک و کلتوور بدەنەوە، من هانیان دەدەم بۆ ئەمە، یەکێک لە ئامانجەکانم لەم پرۆسەیەدا گەڕانەوەی ئەو کەسانەیە لە دەربەدەرییەوە بۆ وڵات".
ئۆجەلان لە دیدارەکەیدا بە پێداگریی لەسەر ئەوە کردووە کە کوردانی ئەوروپا دەبێت زمان، کولتوور و کۆمۆنەکانی خۆیان بونیادبنێن.
ع
بیروڕا



