عیراقی

بەغدا؛ سەرکردەیەکى داعش دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا؛ سەرکردەیەکى داعش دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

وتەبێژى فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى عیراق رایگەیاند، سەرکردەیەکی مەترسیداری داعش لە بەغدا دەستگیرکراوە و دواتر دەست بەسەر جبەخانەیەکی چەکیشدا گیراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە پێنجی ئابی 2021 یەحیا رسول، وتەبێژى فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى عیراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا هێزەکانى دەزگاى دژە تیرۆرى عیراق سەرکردەیەکى ولایەتى باکورى بەغداى گروپى تیرۆرستى داعشیان لە باکورى بەغدا دەستگیرکردووە کە بەرپرسى گواستنەوەى تیرۆرستى خۆکوژ بووە، هەروەها بەرپرسیارێتى ئەمنی هەبووە لەناو ریزەکانى داعشدا.

ئەوەشی خستووتەڕوو، لە دواى دەستگیرکردنى دانى بەوەداناوە جبەخانەیەکى تایبەت بەداعش لە ناوچەى تارمیەى باکورى بەغدا هەیە، کە دواتر لەلایەن هێزەکانى دژە تیرۆرەوە دەستى بەسەرداگیرا.

لە دوای کۆتایهاتنی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام (داعش) پاشماوەی چەکدارانی داعش بەشێوەی شانەی نوستوو لە زۆر ناوچە و شوێنی عیراق چالاکی ئەنجامدەدەن و کە زۆر جار چالاکییەکانیان دەبیتە هۆی کوژرانی خەڵکی مەدەنی لە رێگەی تەقینەوە لە ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان