کوردستانی
نوێترین زانیاری لەسەر بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە شنگال
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بنکەیەکی تەندروستییان لە گوندی سكێنی لە قەزای شنگال سێ جار بۆردومان کردووە و شەهید و بریندار هەیە.
میدیاکانی نزیک لە پەکەکە رایانگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 1:30 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنکەیەکی تەندروستییان لە گوندی سکێنی سەر بەقەزای شنگال بۆردومانکردووە و دوای ئەوەی خەڵکی گوندەکە چونە شوێنی بۆردوومانەکە و بۆ ئەوەی بچن بەهانای بریندارەکان و ئەوانەی بوون بەژێر داروپەردووی نەخۆشخانەکەوە دوو جاری دیکە فۆڕۆکەکان بردۆمانیانکردووەتەوە و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ژمارەیەک کەس شەهید و برینداربوون.
هاوکات لەو بارەیەوە حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان بە مەودا میدیای رایگەیاند، بە وردی زیانەکان دیارنین، بەڵام زانیاریمان پێ گەیشتووە کە ژمارەیەک شەهید و بریندار هەن، چونکە ئەو بنکە تەندروستییە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی پەکەکەی تێدابووە و لەو کاتەدا فڕۆکەکانی تورکیا بنکەکەیان کردووەتە ئامانج و دواتریش هاوڵاتییانی گوندەکە کاتێک ویستویانە بچن بەدەم بریندارەکانەوە دوو جاری دیکە فڕۆکەکان بۆردومانی شوێنەکەیان کردووەتەوە .
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بنکە تەندروستییە پێشتر خوێندنگەبووە و لە لایەن پەکەکەوە کراوە بە بنکەی تەندروستی و ئەمڕۆ لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە کراوەتە ئامانج و سێ ئۆتۆمبێلیش سوتێندراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ دووشەممە لە ئەنجامی بۆردومانێکی دیکەی فڕۆکەکانی تورکیا لە ناوەندی قەزای شنگال سەعید حەسەن سەعید بەرپرسی سەربازی پەکەکە و برازایەکیشی کە لەگەڵی بووە شەهیدبوون و سێ ئەندامی دیکەی پەکەکە برینداربوون.
ر. ر

بیروڕا