کوردستانی

کەلار؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانلەدەستدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەلار؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانلەدەستدەدات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەناوشاری کەلار ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هۆندا مینی پاس، لە پاسکیلێک سوارێک دەدات و لە ئەنجامی رووداوەکە پاسکیل سوارەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئابی 2021 راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ  لەناو شاری کەلار نزیک مزگەوتی بخاری ئۆتۆمبێلێک لە جۆر (هۆندا مینی پاس) لە (پاسکیلێک سوارێک)دەدات، لە ئەنجامی رووداوەکە پاسکیل سوارەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی 1969ە، لەئێستادا تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال