کوردستانی
ئامادەکارییەکانی لیستی هاوپەیمانی کوردستان لە سنووری ماددەی 140 بۆ هەڵبژاردن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرپەرشتیاری ھەر سێ مەڵبەندی (قەرەچووغ و شەنگال و موسڵ) لە سنوری ماددەی 140 سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان دەستی پێکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئابی 2021 سەعدی ئەحمەد پیرە, ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەرپەرشتیاری ھەر سێ مەڵبەندی (قەرەچووغ و شەنگال و موسڵ) لە سنوری ماددەی 140سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان دەستی پێکردووە و هەر لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەک لە پێشمەرگە دێرینەکان و کادیرانی یەکێتی لە سنووری ماددەی 140 کە لە ھەولێر نیشتەجێن کۆبووینەوە.
جەختی لەوەشکردەوە، پلانمان داناوە کە بە شێوەیەکی شارستانیانە بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ لیستی ھاوپەیمانی و کاندیدانی یەکێتیی بکەن لە سنوورەکانی ماددەی 140، بۆ رۆژی دەنگدانیش ھەموو ئاماددەکارییەکی پێویستمانکردووە.
ئەوە لە کاتێکدایە سەرەڕای کشانەوەی چەند حزب و لایەنێک لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق، بەڵام تا ئەم ساتە بڕیارە هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت کە رۆژی 10/10/2021 وەک رۆژی هەڵبژاردن دیاریکراوە.
ر. ر

بیروڕا