کوردستانی

تورکیا بنکەیەکی سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا بنکەیەکی سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرد
مەودا میدیا-

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەھۆی بۆردومانێکی تورکیا بۆ سەر بنکەیەکی ئەنجومەنی سەربازیی تل تەمر، شەش کەس بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا نوسینگەی پەیوەندییە سەربازییەکانی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمری سەر بە ھێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە قەزای (تل تەمر)ی رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرد، بەھۆی بۆردومانەکەوە کەسێک شەهیدبووە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون و زیانی ماددی زۆریش بەر بنکەکە کەوتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە بۆردومانێکی دیکەی تورکیا بۆ سەر شارۆچکەی زرگان لە رۆژئاوای کوردستان، 22 کەس شەھید و بریندار بوون.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan