کوردستانی
یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر ئەم کەسانەدا دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
به‌رپرسى به‌شى شه‌هیدانی ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى پارێزگاى (سلێمانى- هه‌ڵەبجه)ى پارتى دیموکراتى کوردستان رایدەگەیەنێت لەسەر بڕیاری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان 500 یه‌که‌ى نیشته‌جێبون له سنوورى پارێزگاى سلێمانى به‌سه‌ر که‌سوکارى شه‌هیدانى پارتیدا دابه‌ش ده‌کرێت.

سه‌رده‌شت محەمه‌د، به‌رپرسى به‌شى شه‌هیدانی ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى پارێزگاى (سلێمانى- هه‌ڵەبجه)ى پارتى دیموکراتى کوردستان به میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند "له درێژه‌ى هه‌وڵە به‌رده‌وامه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ خزمه‌تکردنى زیاترى کەسوکارى شه‌هیدان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و به بڕیارى مەسعود بارزانى، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان 500 یه‌که‌ى نیشته‌جێبون له چوارچێوه‌ى (پرۆژه‌ى کانى سپى) به‌سه‌ر خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیداندا دابه‌ش ده‌کرێت و ئێستا رێکاره سه‌ره‌تایییه‌کان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستىپێکردووه".
ئاماژەی بەوەشکرد "رووبه‌رى هه‌ر خانوویه‌ک 200 مەترە و دابه‌شکردنیان به‌پێى کۆمه‌ڵێک مه‌رج و رێنمایى ده‌بێت، له‌وانه ده‌بێ که‌سه‌که شه‌هیدى فعلى بێت و ئه‌وله‌ویه‌تی زیاتریش بۆ ئه‌و خانه‌وادانه‌یه که زیاتر لە شه‌هیدێکیان هه‌یه".
روونیشى کرده‌وه "له ماوه‌ی رابردوودا پارتى دیموکراتى کوردستان له رانیه و دوکان و ده‌ربه‌ندیخان و سیروان، پارێزگاى هه‌ڵەبجەش پرۆژه‌ى هاوشێوه‌ى هه‌بووه و که‌سوکارى شه‌هیدان سوودمه‌ند بوون، بێگومان پرۆسه‌که بۆ داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت".
س.س
س.س
بیروڕا