کوردستانی
ئاری جەلال: لە ئەمساڵدا زیاتر لە %70ی خەڵکی هەرێم لە وڵاتانی ئەوروپا داوای مافی پەنابەریان کردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیەنێت خراپی گوزەرانی خەڵک و نەبوونی خزمەتگوزاری وایکردووە کە خەڵک بەتایبەت چینی گەنجان پەنا بۆ کۆچ ببەن، ئاماژە بەوەشدەکات ئەمساڵ له‌ماوه‌یه‌کی کاتی زۆر که‌مدا له‌که‌ناراوه‌کانی تورکیاوه خۆیان گه‌یاندووه به که‌ناراوه‌کانی ئیتاڵیا.
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "لە ئەمساڵدا 35 هەزار عیراقی داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە لەو رێژەیەش زیاتر لە %70ی خەڵکی هەرێمی کوردستانن، هەروەها خراپی گوزەرانی خەڵک و نەبوونی خزمەتگوزاری وایکردووە کە خەڵک بەتایبەت چینی گەنجان پەنا بۆ کۆچ ببەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی رابردوو رێژه‌یه‌کی به‌رچاوتری کۆچبەران له‌ماوه‌یه‌کی کاتی زۆر که‌مدا له‌که‌ناراوه‌کانی تورکیاوه خۆیان گه‌یاندووه به که‌ناراوه‌کانی ئیتاڵیا".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "به‌داخه‌وه له رووداوه نه‌خوازراوه‌کانیشدا له‌کۆتایی 2015 وه هه‌تائێستا به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی لای ئێمه تۆمارکراوه و به‌پێی ئه‌و ته‌رمانه‌ی ئێمه بۆ سه‌رجه‌م عیراق گه‌ڕاندومانه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی که بێسه‌روشوێن بوون له ڕووداوه نه‌خوازراوه‌کان زیاتر 430 که‌سمان هه‌یه که ئه‌مانه رێژه‌یه‌کی به‌رچاویان ته‌رمه‌کانیان بوونی هه‌بووه و نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ عیراق و هه‌رێمی کوردستان راده‌ستی که‌سوکاریان نه‌کراوه‌ته‌وه، هه‌ندێکشیان هه‌یه بێسه‌روشوێنن".
س.س

بیروڕا