کوردستانی

پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

بڕیاە لەم مانگەدا لە شاری سلێمانی خولی چواردەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی DBX بە بەشداری 160 کۆمپانیای ناوخۆی و بیانی بە سەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەچاودێری پارێزگاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.

داستان خالید، بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان و ڕاگەیاندن لەکۆمپانیای عیراق تقدوم بۆ پێشانگە رایگەیاند "کۆمپانیاکەمان ساڵانە پێشانگەی نێودەوڵەتی DBX بە سەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەچاودێری پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پیوەندیدارەکان دەکاتەوە".

راشیگەیاند"بۆ ئەمساڵ بەتەواوی خۆئامادەکاری و رێنمایە تەندروستییەکان چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی DBX بە بەشداری 160 کۆمپانیای ناوخۆی و بیانی لە رێکەوتی 25ی ئاب تا 30ی ئابی 2021 بۆماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بەوەشدا "کۆمپانیا بەشدارەکان لە بوارەکانی خۆراکی، بیناسازی، پەیوەندییەکان، تەکنەلۆژیا، ئەندازیاری، پاکەرەوە، کەلوپەلی جوانکاری، جلوبەرگ، پێداویستی ئۆتۆمبێل، بڵاوکراوە و چاپەمەنی، کتێب،تەندروستی، کارگەی لەقتونان، کارەبای، پێداویستی ناوماڵ".

ئەوەشی روونکردەوە "کۆمپانیا بەشدارەکان لە هەشت وڵاتەو دێن وەک ئێران و تورکیا و میسر و ئازر باینجان و فەرەنسا و و ئیتاڵیا و لوبنان و ئوردن و کۆمپانیاکانی وەزارەتی پیشەسازی عیراق و بریکارنامەکانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا کە لە هەرێمی کوردستان کە وەکیلیان هەیە".

س،س
Qaiwan
Qaiwan