کوردستانی

ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی کەرکوک دەستیپێکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی کەرکوک دەستیپێکردووە
مەودا میدیا-

سەرۆکی لیژنەی هەماهەنگی ئیدارەدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایدەگەیەنێت کردنەوەی فڕۆکەخانەی کەرکوک لە بەرانبەر گەشتە ئاسمانییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان نزیکبووەتەوە.

زیاد حوسێن ساڵح، سەرۆکی لیژنەکە لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "کردنەوەی فڕۆکەخانەی کەرکوک لە بەرانبەر گەشتە ئاسمانییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان نزیکبووەتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی فەوجێکی سەر بە هێزەکانی دەستێوەردانی خێرای بەغدا (سوات) ئەرکی پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەکەی لەئەستۆ گرتووە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەموو پێوەرە نێودەوڵەتییە پێویستەکانی کردنەوەی فرۆکەخانەکە دەستەبەرکراون، بڕیار وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا بە فەرمی بکرێتەوە، هەروەها کردنەوەی ئەو فرۆکەخانەیە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر جوڵەی ئابووری و بازرگانیی پارێزگاکە دەبێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan