کوردستانی
لەم قەزایە خۆپیشاندانە و بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە بریندار هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ بەشێک لە دانیشتووانی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دژی روخاندنی خانووەکانیان کە بە زیادەڕۆی دروستیان کردووە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 4ی ئەیلولی 2021 بەشێک لە دانیشتووانی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دژی روخاندنی خانووەکانیان کە بە زیادەڕۆی دروستیان کردووە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای قەرەبووکردنەوە دەکەن لە حکومەتی هەرێم, هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی بڵاوەپێکردنیان تەقەیان کرد لە خۆپیشاندەران.
هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکان ژن و پیاوێک کە لەناو خۆپیشاندەراندا بوون برینداربوون، تائێستا خۆپیشاندان بەردەوامی هەیە خۆپیشاندەران سورن لەسەر داواکارییەکانیان.
س.س

بیروڕا