کوردستانی
وەزیری سامانە سروشتییەکان زانیاری نوێ لەبارەی نرخی بەنزین و دابەشکردنی نەوتی سپی دەخاتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت به زیاده‌وه له کۆمپانیای كار ده‌توانین به‌نزین به‌رهه‌مبێنین، ئاماژەی بەوەشکرد له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه‌ی كردووه ده‌بێت ئه‌مساڵ رێژه‌یه‌كمان بۆ بنێرن و سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
كه‌مال ئه‌تروشی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگەیاند "كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی یه‌ده‌گی زیاتری سامانی سروشتی ده‌كه‌ین و ئێسته 90%ی ستافێكی نوێ له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان كار ده‌كه‌ن".
ئاماژەی بەوەشکرد "به زیاده‌وه له کۆمپانیای كار ده‌توانین به‌نزین به‌رهه‌مبێنین، به‌ڵام به‌هۆی ره‌چاوكردنی دۆخی ئابووری كوردستان پێویسته به‌شێك له نه‌وتی خاو ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین و ناكرێ هه‌مووی بكه‌ین به به‌نزین".
باسی لەوەشکرد "من نه‌مده‌زانی ته‌نگژه‌ی نه‌وتی ماڵان هه‌یه چه‌ند ساڵه، به‌ڵام ئه‌وه شتێكی پێویستییه و خه‌م له گونده‌كان ده‌خۆم كه نه‌وت دابه‌ش نه‌كرێت، بۆیه من به‌رپرسیاریه‌تی دابه‌شكردنی نه‌وتی ماڵان له ئه‌ستۆ ده‌گرم و ئه‌وه‌یش كارێكی ئه‌خڵاقییه، له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه‌م كردووه ده‌بێت ئه‌مساڵ رێژه‌یه‌كمان بۆ بنێرن و سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت".
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو "ئێستا لیژنه‌یه‌ك كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن به كه‌مترین تێچوو به‌نزین بگاته كوردستان و یه‌ك گه‌نده‌ڵی بچووكیشی تێدا نه‌بێت".

https://www.facebook.com/watch/?ref=external&v=547314043053901
س.س
بیروڕا