کوردستانی

بڕە پارەیەک بۆ پارێزگای سلێمانی خەرجدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕە پارەیەک بۆ پارێزگای سلێمانی خەرجدەکرێت
مەودا میدیا-

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕی زیاتر لە 499 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ لە پارێزگای سلێمانی.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی ئەیلولی 2021 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان  بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕی زیاتر لە 499 ملیۆن دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر خەرجكردنی بڕی (499.254.690) چوار سەد و نەوەد و نۆ ملیۆن و دوو سەد و پەنجا و چوار هەزار و شەش سەد و نەوەد دینار كرد، ئەو بڕە پارەیە لەسەر داهاتی رێژەی 15%ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و بە گوێرەی یاسا و rێنماییەكان بە مەبەستی جێبەجێكردنی دەرخستەی تایبەت بە دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و كۆڵانەكانی جیاكراوەی (212)ی كەرتی (8)ی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی خەرج دەكرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan