کوردستانی

بەڤیدیۆ؛ هەوڵێکی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی لەهەولێر پوچەڵکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڤیدیۆ؛ هەوڵێکی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی لەهەولێر پوچەڵکرایەوە
مەودا میدیا-

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشممە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دانپێدانانی گروپێکی چەکدارانی داعشی بڵاوکردەوە و کە پیلان و بەرنامەیان هەبوو چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لەناو شاری هەولێر ئەنجام بدەن.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئەوەشی خستووتەڕوو "ئەو گروپە تیرۆریستییەی داعش پێکهاتون لە مەفرەزەیەکی ئەمنی و پیلانیان هەبووە لەناو شاری هەولێر کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن، بەجۆرێک ئەم گروپە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە لەلایەن ئەمنی عامی گروپی تیرۆریستی داعش چالاک کراونەتەوە و لەلایەن ئەمیرێکی ئەمنی ناسراو بە (ئەبو حارس) فەرمانیان پێدراوە بۆ ئەوەی کردەوەی تیرۆریستی لە شاری هەولێر ئەنجام بدەن".

باسی لەوەشکردووە "گروپەکە هەوڵیانداوە بۆمبی چێندراو بۆ ناو شاری هەولێر بهێنن و لەنێو شاری هەولێر کردەوەی تیرۆریستی پێ ئەنجام بدەن و کەسانی بیانی و ئەمنی بکەنە ئامانج".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بە هەوڵی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر توانراوە پێش ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکان، ئەندامی ئەم تۆڕە لەناو شاری هەولێر دەستگیربکەن و پیلانەکەیان پوچەڵ بکرێتەوە، هەروەها گروپی تیرۆریستی داعش و سەرکردەکانیان وەک پیشەی پێشویان بەردەوام لە هەوڵدان بۆ ئەوەی مێردمنداڵ و گەنجەکان، بەتایبەتی ئەوانەی پێشتر یەکێک لە ئەندامانی خانەوادەکانیان ئەندامی داعش بوون تەجنید بکەن و کردەوەی تیرۆریستی پێ ئەنجام بدەن".
 

ناوی ئەو گروپەی داعش کە لە هەولێر دەستگیرکراون:
 
- حەیدەر عەبدولوەهاب جحێشی
- ئەحمەد هەیسەم ئەحمەد جحێشی
- سەدام عەزیز عەبد عیدێوی
- حەمزە ئیبراهیم وسمی عوبێد 

لە ڤیدیۆکەدا سێ لە تۆمەتبارەکان تەمەنیان خوار 18 ساڵە، بۆیە ناو و دەموچاویان شاردراوەتەوە.
(3) Facebook
ر. ر
Qaiwan
Qaiwan