کوردستانی
کاتی نەمانی گەرما و هاتنی کەشێکی فێنک دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەکی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە سبەینێوە تاوەکو 11ی مانگ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، بەڵام لەدوای ئەو بەروارەوە کەش و هەوای پایزە دەستپێدەکات.
شارەزایەکی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە سبەینێوە تاوەکو 11ی مانگ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، بەڵام لەدوای ئەو بەروارەوە کەش و هەوای پایزە دەستپێدەکات.
ئاراس جەبار, شارەزای کەشناسی ئاماژەی بەوەکرد "سبەی دووشەمە لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری بارستە ھەوای فێنکی ئەوروپا لەسەر ناوچەکان پلەکانی گەرما بەرێژەی یەک تا دوو پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە و پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم (سلێمانی 38 پلە، ھەولێر 39 پلە، دھۆک 37 پلە، ھەڵەبجە 38 پلە ، کەرکوک 40 پلە ) و لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان 42 تا 43 پلەی سیلیزی دەبێت".
ئەوەشی خستووتەڕوو "لە رۆژانی حەوت و هەشت و نۆی مانگدا بەرزبوونەوەیەکی کەم لە پلەکانی گەرما روودەدات بەتایبەت لەناوچەکانی گەرمیان تا سنوری نێوان 44بۆ 45 پلەی سیلیزی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، لەناوچەکانی دیکەی ھەرێم و سەنتەری پارێزگاکاندا کاریگەرییەکی کەمی دەبێت تا سنوری نێوان 39 بۆ 41 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە".
باسی لەوەشکردووە "لە دوای ئەمانەوە پێشبینی دەکرێت قۆناغێکی دیکەی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لەسەرەتای ھەفتەی داهاتووەوە و لە 11ی ئەم مانگەوە دەستپێبکاتەوە، بەم شێوەیەش لەرووی کەش و ھەواوە کەشی ھاوینەی کۆتایی پێدێت و کەشی پایزە لەناوچەکەدا دەستپێدەکات و شەوانیش کەش سارد دەبێت.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



