کوردستانی
تۆمەتبارێک لە هەولێر دوو کارمەندی ئاسایش برینداردەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشى هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێک لەکاتى هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنى تەقەى لە هێزێکى ئاسایش کردووە و بەهۆیەوە دوو کارمەند برینداربوون، تۆمەتبارەکەش کوژراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشى هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێک لەکاتى هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنى تەقەى لە هێزێکى ئاسایش کردووە و بەهۆیەوە دوو کارمەند برینداربوون، تۆمەتبارەکەش کوژراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "مەفرەزەکانى ئاسایش له هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی كه‌سێك به‌ناوی (ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین ره‌سول) بوون، كه دانیشتووی هه‌ولێر بوو و به مادده‌ی (406) له دادگا داواكراو بوو، له رێكه‌وتی (23/5/2021) داواكراو ته‌قه‌ی لێكردوون و دوو كارمه‌ند و هاووڵاتییه‌كی ئافره‌ت بریندار بوون و تاوانباره‌كه‌ش رایكرد".
ئەوەشی خستووتەڕوو "ئه‌و تاوانباره به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی له هاوڵاتییان ده‌كرد و ببووه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی هاوڵاتییان و پێشتریش هاوڵاتییه‌كی به ناوی (فه‌رهاد جه‌بار محه‌مه‌د)ی كوشتووه و خۆی له شوێنێكی نادیار حه‌شار داوه".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌و تاوانباره حەوت فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه به مادده‌كانی "تیرۆر، هه‌ڕه‌شه، كوشتن". دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان توانرا شوێنه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی مهابادی ناو شاری هه‌ولێر ده‌ستنیشان بكه‌ن و ئه‌مڕۆ تیمه‌كانیان هه‌وڵیاندا ده‌ستگیری بكه‌ن.
باس لەوەشکراوە، به‌ڵام جارێكی دیكه تاوانباره‌كه به‌چه‌ك رووبه‌ڕووی هێزه‌كانیان بووه‌وه و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا دوو كارمه‌ندی ئاسایش بریندار بوون و تاوانباره‌كه‌ش كوژرا.
ر. ر
بیروڕا



