کوردستانی

وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەوە بڕیارێکی نوێیدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەوە بڕیارێکی نوێیدا
مەودا میدیا-

وەزارەتى دارایى و ئابووریی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاراستەى سەرجەمى وەزارەت و فەرمانگەکانى کردووە لەبارەى دوو مووچەوە روونکردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە شەشی ئەیلولی 2021 وەزارەتى دارایى و ئابووریی حکومەتى هەرێمى کوردستان نوسراوێکى ئاراستەى سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کرد تێیدا هاتووە "ئەو کەسانەى کە تا پێش رۆژى یەکى تەمووزى 2021 دوو مووچەیان وەرگرتووە مووچەکانیان لێ وەرناگیرێتەوە".

بلە نوسراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە "هەر کەسێک لەدواى بەروارى یەکى تەمووزى 2021 دوو مووچەى وەرگرتبێت مووچەیەکیان لێ وەردەگیرێتەوە و تەنها ئەو مووچەیە وەردەگرێت کە خۆى هەڵیبژاردووە".


ر. ر
Qaiwan
Qaiwan