کوردستانی
جارێکی دیکە دادگاییکردنی گیراوانی بادینان دواخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە لە دادگاى هەولێر دادگاییکردنى چوار لە دەستگیرکراوانی بادینان بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا.
ئەمڕۆ دووشەممە شەشی ئەیلولی 2021 شۆڕش لەک، یەکێک لە پارێزەرانی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی گیراوانی بادینان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاربوو ئەمڕۆ ژمارەیەک لە گیراوانی بادینان دادگایی بکرێن لە داگای دووی هەولێر، بەڵام بەهۆی خانەنشینبوونی دادوەری پێشوو دادوەرەی نوێ بە بیانوی ئاگادارنەبوون لە دۆسییەکە و خوێندنەوەی پەڕاوەکان دانیشتنەکەی دواخست بۆ چواری تشرینی یەکەم".
ئاماژەی بەوەشكرد "بەهۆی دواخستنی دادگاییەکەوە گیراوان بڕیاری مانگرتنیاندا، بارودۆخیان باشنییە".
ئەوە لە کاتێکدایە دەبوو ئەمڕۆ دادگایی هەریەکە لە (مەسعود شنگالی و شیروان تەها و کارگەر عەباس و بەندەوار ئەیوب) لە دادگاى هەولێر بەڕێوەدەچێت.
ر. ر

بیروڕا