کوردستانی
شەش ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەستلەکاردەکێشنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر چوار پێشنیاز و پڕۆژەیاسا و دەست لەکارکێشانەوەی چەند ئەندامێکی پەرەمان لە لێژنەکان.
بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر چوار پێشنیاز و پڕۆژەیاسا و دەست لەکارکێشانەوەی چەند ئەندامێکی پەرەمان لە لێژنەکان.
ئەمڕۆ دووشەمە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە دانیشتنی پەرلەمان دەستپێدەکات و شەش پەرلەمانتار دەستلەکارکێشانەوەیان لە لیژنەکانیان رادەگەیەنن و دەبنە سەرۆک و ئەندامی لیژنەی دیکەی پەرلەمان.
ئەوەشی خستووتەڕوو "دواتر دەنگدان لەسەر چوار پێشنیاز و پڕۆژەیاسا دەکرێت، ئەوانیش پێشنیازەیاسای ھەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاکیی و پڕۆژەیاسای نیشان و مەدالیا و پڕۆژەیاسای ھەمواری دووەمی یاسای یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازین، لەگەڵ پڕۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



