کوردستانی
نوێترین زانیاری لەسەر دەستگیرکردنی گۆڤەند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا یدیا-
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئومێد هەیە لە زووترین کاتدا ئەو کەسەی کە خۆی بە (گۆڤەند) ناساندووە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە گەنجان کردووە بدۆزنەوە.
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئومێد هەیە لە زووترین کاتدا ئەو کەسەی کە خۆی بە (گۆڤەند) ناساندووە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە گەنجان کردووە بدۆزنەوە.
مونا یاقو، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ دووشەممە شەشی ئەیلولی 2021 بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند " دوێنێ له‌گه‌ڵ داواکاری گشتی دانیشتین و باسی کەیسی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەو چەند گەنجەمان لەژێر فشاردا کرد کە چی بکرێت له‌و بابه‌ته هه‌ڵبه‌ته من زیاتر پێم باشه نه‌ک ته‌نها ئه‌و که‌یسه به‌ڵکو ئێمه له هه‌رێمی کوردستان له‌وانه‌یه زۆر پێویستمان به‌وه بێت که ئه‌و که‌یسه بکرێته که‌یسێک که روونکردنه‌وه و وشیارکردنه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵک بکه‌ین به‌تایبه‌تی گه‌نجه‌کان و ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له 14 ساڵ بۆ سه‌ره‌وه که ئێمه یاسامان هه‌یه و ئه‌و یاسایه زۆر شت قه‌ده‌غه ده‌کات هه‌تا ئه‌و دیارده‌یه زۆر بڵاونه‌بێته‌وه له هه‌رێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئێمه کاری لەسەر ده‌که‌ین واته خه‌ریکین هه‌موو رۆژێک باسی ئه‌و که‌یسه ده‌که‌ین له زۆر شوێن به په‌یوه‌ندی و به دانیشتن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک، به‌دڵنیایی ئومێد هه‌یه که ئه‌و که‌سه بدۆزینه‌وه، خۆی زۆربه‌ی کات ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباره هه‌میشه ده‌وترێت که شوێنی دیار نییه هه‌تا بۆئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا وانییه ئینشائه‌ڵا به‌زووترین کات زانیاری باش ده‌گاته هه‌موو که‌سانه‌ی که ئه‌و که‌یسه له‌لایان گرنگه".
مونا یاقو روونیشکردووەتەوە "ئەو کەسە ئەگەر لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش نەبێت لە وڵاتانی دەرەوە بێت دەتوانرێت دەستگیر بکرێت، له یاسای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندێک رێوشوێن هه‌یه ده‌توانین بیکه‌ین و دادگایش بکرێت، بەڵام لەکوردستان که‌موکورتی یاسا نییه، یاسای زۆرباشمان هه‌یه ته‌نها پێویسته بیسه‌لمێنین که ئێمه به‌ڕاستی ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ ده‌که‌ین له‌کاتی پێویستدا به‌شێوه‌یه‌کی باش و توند".
ر. ر
بیروڕا



