کوردستانی
غەرامەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوبەرى گشتیى هاتوچۆى عیراق رایگەیاند، گۆڕانکاریى و هەموارکردنەوەی چاوەڕوانکراو لە یاساى غەرامەى هاتوچۆدا دەکرێت، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە دەڵێت، ئەو بڕیارە هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە، بەڵام لە ئێستادا ئێمەش لە هەوڵداین بۆ هەموارکردنەوەی یاسەکە و زیادکردنی غەرامە.

ئەمڕۆ دووشەممە لیوا تارق روبەیعى، بەڕێوبەرى گشتیى هاتوچۆى عیراق لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد "لە بوارى غەرامەى هاتوچۆدا گۆڕانکاریى و هەموارکردنەوەى یاساکە دەکرێت" ئەو لێدوانەی بەڕێوەبەری گشتیی لە دوای ئەوە دێت کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەى غەرامەیەکى هاتوچۆ بۆ ئۆتۆمبێلێکى تاکسى جۆرى سایبا بڵاوکرایەوە کە زیاتر لە 215 ملیۆن دینار غەرامەى بۆ نووسرا بوو و ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.
لای خۆشییەوە لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوبەرى هاتوچۆى هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای وت "ئێمە پابەند نیین بەو یاسایانەى کە لە عیراقدا لەبارەى هاتوچۆوە، بەڵام ئێمەش لە هەوڵداین بۆ هەموارکردنەوەی یاسای غەرامی هاتوچۆ".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەگەر یاساکە هەمواربکرێتەوە لە هەرێمی کوردستان بە دڵنیای غەرامەی هاتوچۆ زیاد دەکرێت لە پێناو کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆدا، رەنگە گۆڕانکاری لە روسوماتیشدا بکرێت بەکەمکردنەوەی".
ر. ر
بیروڕا