کوردستانی
ئێران هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری توند دەداتە هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، بەکارهێنانی خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دروستکردنی نائارامی لە ناوچە سنورییەکانی ئێران قبوڵنەکراوە و وەڵامیان دەدەینەوە.
میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە محەمەد پاکپور، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیەندووە "چەندین ساڵە گروپە چەکدارەکان دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستانی عیراقەوە هێرشدکەنە سەر ناوچە سنورییەکانی ئێران و بوونەتە مایەی تێکدانی ئەمنیەتی ئەو ناوچانە".

ئەوەشی خستووتەڕوو "لەو چوارچێوەیەدا بەرپرسانی عیراق و هەرێمی کوردستان لەو بارودۆخە ئاگادارکراونەتەوە و پەیامی خۆمان پێ داون".
لەبارەی بێدەنگی عیراق و هەرێمی کوردستان لە بوونی هێزەکوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان باسی لەوەکردووە "هەر کەمتەرخەمییەک لەو چوارچێوەیەدا پێچەوانەی پەیوەندیی باشی و دراوسێیەتی نێوان هەردوو وڵاتە".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا