کوردستانی

سلێمانی؛ کەسێک بە تۆمەتی تەقەکردن لە هاوسەرەکەی دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ کەسێک بە تۆمەتی تەقەکردن لە هاوسەرەکەی دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە دوای ئەوەی تەقە لە هاوسەرەکەی دەکات و برینداری دەکات و دوتریش هەڵهاتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "دوای ئەوەی ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی ئاگادارکرایەوە لە رووداوێکی تەقەکردن لەسنوری بنکەی پۆلیسی رزگاری، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت کە ئافرەتێک بەفیشەک بریندار بووە، دواتر بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر هەمان شەو  توانرا تۆمەتبار (س، م، م) لەدایکبووی 1976 لەلایەن بنکەی پۆلیسی رزگارییەوە دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر دەمانچەکەیدا".

باسی لەوەشكردووە "لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 31/4.5 لەیاسای سزادان راگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت "جێگەی ئاماژەیە رووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانیەوە بوە و بریندارەکەش لەنەخۆشخانەیە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت".
ر. ر

Qaiwan
Qaiwan